IsoBuster 3.7   

زۆر کات بە هۆی بەکارهێنانی زۆر لە سی دی یان دی وی دی هێندێک لە فایلەکانی ناوی بە هیج چەشنێک کۆپی ناکرێن و لە ویندۆز دا لە گەڵ پەیامی خەتا روو بەروو دەبین. هەر وەها لە هێندێک کاتیش دا بە هۆی گاڵەبوونی ئەم چەشنە دیسکانە ناتوانین لە دۆخی ئاسایی دا بە گشتی وە یان بەشێک لە زانیارییەکان بخەینە سەر پەپکە رەقە. لە زۆرێک لەم دیسکانە دا گاڵە کردن بە شێوەی قەبارەیی کەڵکی لێ وەردەگیرێت. واتە قەبارەکە زۆر لەوەی کە هەیە زیاتر دەنوێنێ و کاری کۆپی کردن لە گەڵ گرفت رووبەروو دەکات پەیامی کەم بوونی جێگا پێشان دەدات. لە حاڵێک دا زۆر بە هاسانی دەکرێ ئەم چەشنە دیسکانە لە سەر پەپکە رەقە پاشەکەوت بکرێن.
ئەم ئامرازە بەهێزە زۆر کارایی هەن کە دەتوانین هێما بە کۆپی کردنی سی دی و دی وی دی خەشدار وەیان گاڵە دراو بکەین. یێکێکیتر لە تواناییەکانی ئەم ئامرازە ئەوەیە لە بەردەوامی رایت کردنی زانیارییەکان لە سەر دیسکەکان بە ئامرازی نێرۆ، پاش ماوەیێک دەبینین کە هێندێک لە زانیارییەکان وەک بەڵگەنامەکان، وێنە، فیلم و...بە هۆی هەبونی خەش لە سەر دیسکەکان ئە زانیارییانە وەن دەب

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 4.2 MB
File ver    : 3.7
File format : zip
Date Added  : March 29, 2012
Last viewed : Jan 12th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
FileRestorePlus™ v3.0.6   

ئەمەشیان یێکێ لەو ئامرازانەیە کە دەتوانین گشت فایلە سڕاوەکان چ ئەوانەی کە بە ئەنقەست یان چ ئەوانەی کە نەخوازراو بە هەرهۆیێک سڕاونەوە، پێی بیانهێنینەوە.گرینگ نییە کە چ لە ناو سەتڵی سڕێنراوەکان بێ یان لە هەر درایوێک بێ زۆر سەرکەوتوانە و خێرا دەیانهێنێتەوە. هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کورتی بریتین لە:
-خێرا لە هێنانەوەی فایلەکان
-هاسان لە کارپێکردندا و هێنانەوەی خێرای وێنە، موزیک، فایلەکانی ڤیدئۆیی، بەڵگەنامەکان و ...
-هێنانەوەی فایلەکان حەتتا دوای راگەیاندنی هەڵەی دابەشکردنی پەپکە رەقە
-هێنانەوەی فایلە سڕدراوەکان حەتتا دوای دامەزراندنی سەرلەنوێی ویندۆز
-هێنانەوە لە ناو پەپکە رەقە، دیسکئاژۆکانی یو ئێس بی، پەپکە نەرمەکان، بیرگەی کامێراکان و ...
-و...

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 4.55 MB
File ver    : 3.0.6.1019
File format : exe
Date Added  : 22 May 2012
Last viewed : Jan 12th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
Kvisoft Video To Flash Converter v2.0.0   

Kvisoft Video To Flash ئامرازێکی بواری کۆنڤێرت کردنە بە بەکارهێنانی زۆر هاسان بۆ گۆڕینی فۆرمەتەکانی کورتە فیلمی ویدئۆیی و کلیپی جۆراوجۆر بۆ سەر فایلەکانی فلاش بە فۆرمەتی FLV و SWF. بە یارمەتی ئەم ئامرازە ئێمە دەتوانین زۆر بە هاسانی فیلمەکانمان بگۆڕین بۆ سەر فۆرمەتی FLV و SWF و بە شێوەی ئۆنڵاین لە سەر نێت داینێین بۆ بڵاو کردنەوە. سەرەڕای ئەوە بەم ئامرازە دەتوانین لە سەر فیلم و کلیپەکانمان هێما و ئاڕمی تایبەتی خۆمانی پێوە بلکێنین یان بابەتی تایبەتی خۆمانی لە سەر بنووسین.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 9.63 MB
File ver    : 2.0.0
File format : exe
Date Added  : April 17th 2012
Last viewed : Jan 12th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: XP / Vista / 7
AutoPlay Menu Designer 3.6   

Autoplay Menu Designer ئامرازێکی بەهێزە بۆ تەراحی کردنی مێنۆی دولایەنە( Interactive) بۆ لەوحی پەستێنراوی وەک سی دی و دی وی دی و هەروەها USB Flashـەکان کەڵکی لێ وەردەگیرێت، کە بە هەبوونی تواناییەکانی بەربڵاو، حەتتا بە بێ نووسینی دێرێک بەرنامە نووسین، دەتوانێ جوانترین و سەرنج راکێشترین ئۆتۆران بهێننە بەرهەم. هەبونی وێنەگەلی جۆراوجۆر، هێما و مێنۆی ئامادە، وObjectی جۆراوجۆر، کە ئەمرۆکە لە ناو هەر ئۆتۆرانێک دا دەبینرێن، هەمووی دەرخەری ئەوەن کە دەستی بەکارهێنەر لە خوڵقاندنی جوانترین ئۆتۆران چەندە ئاوەلایە بە هۆی ئەم ئامرازەوە.
لەم ئامرازەدا بە گشتی سێ هەنگاوی سەرەکی ناسێنراوە کە لە هەنگاوی یەکەم دا بەکارهێنەر دەتوانێ بە هاسانی سایزی پەرەی ئۆتۆران، ستایل، رەنگ و بەگشتی شێوە و رواڵەتی سەرەکی رێک بخات. لە هەنگاوی دووهەمیش دا کاری بەکارهێنەر سەرنجراکێشتر دەبێ، چوونکە بەکارهێن لێرە دا دەبێ تەواوی سەلیقەی خۆی بەکار بهێنێ و لە چوارچێوەی رێکخستن دا تەواوی هەنگاوەکانی پێویست بۆ درووست کردنی ئۆتۆران بە جێ بهێنێ و لە کۆتایش دا بەکارهێن دەتوانێ هەر دوو قۆناخی تێپەربوو تاقی بکاتەوە و حەتتا ئەگەر پێویست بێ لە سەر سی دی رایتی بکات.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 15.2 MB
File ver    : 3.6[65]
File format : exe
Date Added  : May 09th 2012
Last viewed : Jan 12th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
Allok Video Splitter 3.1   

حەتمەن بۆ ئێوەش هاتۆتە پێش کە بە هۆی پڕقەبارە بوونی فایلی ویدئۆیی ناچار بوونە کە فایلەکە بە سەر چەند بەشی بچووک دا دابەش بکەن. بۆ ئەم مەبەستەش دەبێ لە ئامرازی ئەم بوارە کەڵک وەربگیرێت. Allok Video Splitter ناوی ئەو ئامرازەیە کە بە رواڵەتێکی ساکار و بە کردەی سەرکەوتوو و برهێز هەڵدەستێ بە بڕینی و دابەش کردنی فایلی بە قەبارەی زۆر. کارپێکردنی ئەم ئامرازە زۆر هاسانە و خێراییێکی زۆر بەرچاوی هەیە و پشتگری لە تەواوی فۆرمەتەکانی باو دەکات. جگە لەوانە دەتوانێ هاوکات چەند بەش لە یێک کات دا ببڕێت و هەر وەها ئیمکانی نیشاندانی هەیە بە شێوەی راستەوخۆ، پێش تەواو بوونی کارەکە بۆ دڵنیا بوون لە ئاکامی بڕین و دابەش کردن و...!

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 11.29MB
File ver    : 3.1.1217
File format : exe
Date Added  : Nov 17 2009
Last viewed : Jan 12th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7